عیراقی

توركیا به‌ قوڵایی 185 كیلۆمه‌تر چووه‌ته‌ ناو خاكى عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌ قوڵایی 185 كیلۆمه‌تر چووه‌ته‌ ناو خاكى عیراق

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى به‌رگرى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، توركیا به‌ قوڵایی زیاتر له‌ 185 كیلۆمه‌تر چووه‌ته‌ ناو خاكى عیراق، ده‌شڵێت، ژماره‌كانى سه‌ربازه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم پێنج هه‌زار سه‌ربازه‌.

ئەحمەد موسەوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند " سوپای توركیا بە قووڵایی 185 كیلۆمەتر هاتوونەتە خاكی عیراقەوە و لە ئێستادا تەنیا 28 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن".

وتیشى "رێككەوتنە ئەمنییەكانی نێوان عیراق و توركیا باسی كشانەوەی سوپای ئەو  وڵاتەی لە عیراق تێدا نییە، لە جێگەی ئەو بڕگەیە تێیدا جەخت لە پاراستنی سەروەری خاكی هەردوو وڵات كراوەتەوە، ئەوەش قبووڵ نەكراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەی هێزەكانی سوپای توركیا لە هەرێم لە ژمارەی سەربازانی ئەمه‌ریكی لە عیراق زیاترە و پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا بە ئاشكرا بووەتە داگیركردنی خاكی عیراق".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد "توركیا زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز و 80 بنكەی سەربازیی و ژمارەیەک بنكەی هەواڵگریی لە خاكی هەرێمی كوردستان جێگیركردووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan