کوردستانی

گوندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان کەرەنتینەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان کەرەنتینەکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 41 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند کە سێ لەو تووشبووانە ئافرەتێک و دوو منداڵن لە گوندی سنخەیلان لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکانیش دەڵێت "بڕیاریانمانداوە بە کەرەنتینەکردنی گوندەکە".

کاروان فەیسەڵ، بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ئافرەت کە تووشی ڤایرۆسەکە بووە کچی ئەو ژنەیە کە لە گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر گیانی لەدەستدابوو پرسەیان بۆ دانابوو خۆی هەردوو منداڵەکەی بەشداری پرسەکەیان کردبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆکاری ئەوەی ئەو ژنە و دوو منداڵەکەی گەڕاونەتەوە گوندی سنخەیلانی ناحیەی سیدەکان و تێکەڵاوی خەڵکی گوندەکەبوون، بۆیە بڕیارماندا بە کەرەنتینەکردنی ئەو گوندە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان