عیراقی
فراکسیۆنی یەکێتی: بێ هەڵوێستی حکومەتی عیراق و هەرێم شەرعیەتدانه بەپەلامارەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به هێرشه درۆنییهكان له ناو خاكى عیراقدا، فراکسیۆنی یەکێتی دێته دهنگ و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم دەکەن، بێدەنگی بشکێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن.
له راگهیهندراوێكدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پهرلهمانى عیراق ئاماژهى بهوهردووه "بەتووندی پەلاماری بێبەزەییانەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، بەتایبەتی لە ماوەی کەمتر لە 72 سەعاتی رابوردوودا لە دوو پەلاماری جیادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک، حەوت هاوڵاتییان شەهید کردووە، کە ئەندامی دوو خێزانن یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەک هاوڵاتیی تریشیان بریندارکردووە".
فراكسیۆنهكه پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکات و لە خوای گەورەش داوای شیفا بۆ بریندارەکان دەکەن.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "بەردەوامی پەلامارەکان و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی ئیتحادیی و حکومەتی هەرێم لەئاست شەهید و بریندارکردن و پێشێلکردنی سیادەی عیراق جۆرێکە لە شەرعیەتدان بەپەلامارەکان".
دهشڵێن "جارێکی تر داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن ئەم بێدەنگییە بشکێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن".
پ ح ع