ئابووری

دڵنیایی له‌ زیادكردنى مووچه‌كه‌یان ده‌درێته‌ ئه‌م توێژه‌ى مووچه‌خۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی له‌ زیادكردنى مووچه‌كه‌یان ده‌درێته‌ ئه‌م توێژه‌ى مووچه‌خۆر

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ هاوتانه‌كردن و زیادنه‌كردنى مووچه‌ى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى خانه‌نشینى ئه‌یلوولن، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌ و ته‌نها كاته‌كه‌ى دواكه‌وتووه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى خانه‌نشینى ئه‌یلوولن و له‌ كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌دا مووچه‌كه‌یان هه‌ر وه‌ك خۆی مابوویه‌وه‌ و زیادى نه‌كردبوو، دڵه‌ڕاوكێى ئه‌وه‌یان بۆ دروستبوو كه‌ بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌وان ناگرێته‌وه‌.

بۆ ده‌سكه‌وتنى زانیاریی و هۆكارى زیادنه‌بوونى مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌، مه‌ودا میدیا به‌دواداچوونى كرد و له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ دلنَیایی هاوتاكردنى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌شى به‌ده‌ستكه‌وت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتى "خانه‌نشینانى ئه‌یلوول كه‌وتووه‌ته‌ قۆناغى دواتره‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌ندێك كه‌موكورتى هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا وردبینى تێدا ده‌كرێت، پاش ته‌واوبوونى وردبینییه‌كه‌ مووچه‌كانیان بۆ زیاد ده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دڵنیایی دا له‌ هاوتاكردن و ئاشكرایكرد "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مووچه‌ى ئه‌وانیش زیاد ده‌كات و تاوه‌كو مانگى نۆ ده‌بێت كۆتایی پێبێت و هه‌مووى رێكبخرێته‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە