کوردستانی

كاتى چۆڵبوونى كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێز راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى چۆڵبوونى كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێز راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەکی باڵای کۆمەڵه‌ى ئێران رایگەیاند، بە فەرمی خوازیاری چۆڵکردنی بنکەکانی زڕگوێز، بانەگەورەو زه‌ڕگوێزه‌ڵه‌ن لە کۆتایی ئەم مانگە.

سەرچاوەیەکی باڵای کۆمەڵە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "هه‌ر سێ بنكه‌ى كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێز، بانەگەورە و زڕگوێزەڵە پابه‌ندبوون تا کۆتایی ئەم مانگە هێزەکانی کۆمەڵە بۆ کەمپی "سوورداش" بگوازرێنه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بە هۆی فوشارەکان بۆ سەر کۆمەڵە، سەرکردەی هەر سێ حیزبەکەی کۆمەڵە لەگەڵ به‌رپرسێكى باڵاى حکومەتی هەرێم لە پێناو مانەوەیان لە زڕگوێز کۆبوونەتەوە، بەڵام لەو دیدارانەدا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە".


Qaiwan
Qaiwan