کوردستانی

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ کارئاسانی بۆ هاتووچۆی ئەم کەسانە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ کارئاسانی بۆ هاتووچۆی ئەم کەسانە دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت ئێمە پابەندی بڕیاری 48 کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆ بووین ئاماژەی بەوەشکرد وەک لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ کە پێکهاتبوو لەسەرجەم ئەندامانی لایەن پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە و رێککەوتین لەسەر ئەوەی نەگەڕێینەوە دۆخی 48 کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆ کەمێک کار ئاسانی بکەین بۆ جوتیاران و کاسبکاران.

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پابەندی بڕیاری 48 کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆ بووین کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرا هاوڵاتییانیش بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکان بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ ئێمە لە دوای کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە ئێمە وەک لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێکهاتبوو لەسەرجەم ئەندامانی لایەن پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە و رێککەوتین لەسەر ئەوەی نەگەڕێینەوە دۆخی 48 کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆ کەمێک کار ئاسانی بۆ جوتیاران بکرێت".

هەروەها راشیگەیاند "بڕیارمانداوە سەمونخانە و نانەواخانەکان و مارکێت و دوکانی سەوزە و میوەکان ئەوانەی لە کۆڵانەکانن بکرێنەوە بەومەرجەی رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن، هەروەها بەرنامەشمان بۆ کردنەوەی دەرمانخانەکان دانەوە بەشێوەی ئێشکگری".

رەمەک رەمەزان وتی "بە بۆچوونی برادەرانی لیژنە بڕیارمان داوە کەکاتژمێر دیاری نەکەین بۆ کردنەوەی شوێنەکان، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت لە کاتژمێرانە، هەروەها ئێمە لەرێگەی لیژنەکانمانەوە بەردەوام چاودێری سەرجەم دوکان و مارکێت و ئەو شوێنانە دەکەین کە کراونەتەوە ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان