کوردستانی

مەلا نادر پەیامێکی تری بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا نادر پەیامێکی تری بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

مەلا نادر، ئەو مامۆستا ئاینییەی کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ترسی بڵاوکردەوە، پەیامێکی تری بڵاوکردەوەو داوای لێبوەردنی کرد.

مەلا نادر لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا داوای لێبوردنی لە هاوڵاتیان کردووەو وتویەتی "ئەو پەیامە بۆ وشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بووە لە نەخۆشی کۆرۆنا".

باسی لەوەشکردووە " لەرابردوو مەترسی لەوە گەورەترمان بەڕێکردووەو بە دڵنیایەوە ئەو نەخۆشیەی ئێستاش تێدەپەڕێت".

لە ماوەی رابردوودا مەلا نادر گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكردەوە و باسی لەوەكرد ئەو قەدەغەی هاتووچۆ كە راگەیەندراوە بۆ ماوەی دوو رۆژ هۆكارەكەی ئەوەیە ئەمریكا گازی سارین بڵاودەكاتەوە و ئەوەش ترسی لای هاوڵاتیان دروستكرد هەرچەندە لایەنە پەیوەندیدارەكان رەتیانكردەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان