کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، 6ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەکیمانەی چەپکە گوڵەکەی مام و بوژاندنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراقییەکان.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند "ئەمڕۆ کە 15 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ھەڵبژادنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە مێژووی عیراقدا، کە وەک یەکەم پێشمەرگەش لەشاخەوە چووە سەرۆکایەتی و بەدورنماو بیروباوەڕی شۆڕشگێری خەباتی گەیاندە کەناری ئارام و قۆناغێکی نوێی حکومڕانی لە ھەرێم و عێراق ھێنایە ئاراوە".
باسی لەوەشكردووە "ئێمەی ھەڵگری مەشخەڵەکەی ھەڤاڵ مام جەلال ئەرکمانە ھەموو تواناکان یەکبخەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە سەختەدا و زیاتر پابەندبین بەرێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە لەپێناو سەلامەتی ھەموولایەک، ئەگەر چی بەرچاوڕوونم لە خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک و خەمەکانیان، بەڵام دەبێت پێکەوە لەخەمی ئاسایکردنەوەی ژیانی رۆژانەمان بین، دڵنیاشبن ئێمە خزمەتکار دەبین و لەخەمی زیاتری خەڵکدا ھەموو تواناکان دەخەینە کار".
لە كۆتایشدا وتویەتی "سڵاو لەگیانی پاکی شەھیدان و ئەو سەرۆکەی بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەی دژی ستەم و زۆرداری داھێنا".