کوردستانی
بەشێك لە دوكانەكانی سلێمانی دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لەرۆژی سێشەممەوە دەكرێنەوە.
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ سێشەممە، رێكەوتی لەكاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە سەرجەم نۆرینگە میللیەكانی سلێمانی كراوەدەبن بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو " دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت، كاتی دیاری كراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی".
هەروەها "نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت،ئەگەر نەخۆشەكە پەكەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت، هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میللیەكان كراوە دەبێت جگە لەڕۆژانی هەینی".