ئابووری

بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كان هیچ له‌ نرخى به‌نزین كه‌م ناكاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كان هیچ له‌ نرخى به‌نزین كه‌م ناكاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كانى هه‌رێم بڕیاریدا به‌ رێگه‌پێدان به‌هاورده‌كردنى به‌نزین بۆ هه‌رێم، باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كاریگه‌رى له‌ سه‌ر نرخى به‌نزین ده‌بێت و نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت " ئه‌و بڕیاره‌ ھیچ شتێکی وا لە دۆخه‌کە ناگۆڕێت".

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ سووته‌مه‌نى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زیر ھیچ شتێکی وا لە دۆخه‌کە ناگۆڕێت، چونکە بەنزین لە دەرەوە گرانترە تاوەکو ناوخۆ، ئیتر رێگە دادات چی بھێندرێت با رێگە نەدات ئەوەی ناوخۆ ببرێتە دەرەوە".

وتیشى "ئەو بڕه‌ به‌نزینه‌ى له‌ هه‌رێم و له‌ ھەولێر به‌رهه‌مده‌هێندرێت، ئه‌گه‌ر بە تەواوی بیده‌نه‌وه‌ به‌ ناوخۆ، کێشەی بەنزین نامێنێت لە ھەرێمى كوردستان هه‌ر لە زاخۆوه‌ تاوه‌كو خانەقین".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى نایفرۆشنه‌وه‌ به‌ ناوخۆ و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئەوان دەڵێن كۆمپانیاكانیان ئەھلییه‌ و ھی حکومەت نییە، بۆیه‌ دەیفرۆشنەوە بە ئێران و ئەفغانستان، چونکە نرخه‌كه‌ى زیاتر دەکات وه‌ك له‌وه‌ى بیفرۆشنه‌وه‌ به‌ هه‌رێم".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan