کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەسەر بێڕێزیكردن بە پزیشكێكی سلێمانی هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەسەر بێڕێزیكردن بە پزیشكێكی سلێمانی هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی بێڕێزیانكردبوو بەرانبەر پزیشكەكەی سلێمانی گیراون و دەشڵێت، بەناوی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە داوای لێبوردن دەكەم.

حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەوانەی ئەمڕۆ دووشەممە بێڕێزییان بەرانبەر بە پزیشكێكی شاری سلێمانی كردبوو دەستگیركراون و رووبەڕووی دادگا و یاسا دەكرێنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "بە ناوی هەموو هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی داوای لێبوردن لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی دەكەین و هەموویان شایەنی رێزن".

ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی پزیشكێكی بێهۆشكار لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بێڕێزی پێكراو و لێی درابوو

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان