کوردستانی

ژنێك خۆی كوشت و گەنجێكیش گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك خۆی كوشت و گەنجێكیش گیانی لە دەستدا
مەودا میدیا-

لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە دوو رووداوی جیاواز ژنێك خۆی كوشت و گەنجێكیش بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە "ڕوداوەکە لەکاتێکدا روویداوە ماتۆڕ سکیلەکەلەناحیەی سەرقڵاوە بەئاراستەی کەلار بۆ گوندی سەی جەژنی گەڕاوەتەوە ئۆتۆمبێلەکەش بەپێچەوانەوە، ئەو رووداوەی لێکەوتوەتەوە، لەئەنجامدا ئەو دوو برایە کەلەسەر ماتۆڕسکیلەکەبون یەکێکیان گیانی لەدەست داو ئەوەکەشیان برینداربووە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".

هاوكات عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەگوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتووەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ن- ب - ا ) لەدایکبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئەوەشی خستەڕوو "بەوتەی کەسوکاری ناوبراوخاوەنی سێ منداڵەو فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە، بەهۆی بونی گومان لەڕوداوەکە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردۆتەوەو لەئێستادا مێردەکەی دەست بەسەر کراوە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکین تاڕون بێتەوە کە ڕوداوەکە خۆکوژی بوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان