کوردستانی

ئەوانەی تەقەیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی تەندروستی كرد گیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەوانەی تەقەیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی تەندروستی كرد گیران
مەودا میدیا-

چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە تەقەیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی تەندروستیدا كردبوو، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزور چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەقەی خۆشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی تەندروستیدا كردبوو".

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە كە چەند كەسێك تەقە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی تەندروستیدا دەكەن كە نەخۆشێك دەگوازێتەوە بۆ گوندێك لەسنوری قەزای شارەزور .

رۆژی رابردوو عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی شارەزوری ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان، مەفرەزەكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

ئەوانەی دەستگیركراون بە ناوەكانی (ن ، ع ،ح) و (أ ، م ، م) و (أ ،أ، م) و (أ،ق،ع) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان