کوردستانی
پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبا لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆشبێت و لێیان وەرنەگیرێت.
بەپێی نوسراوێكی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردرستان "پارەی ئاو و كارەبای مانگی ئایار و حوزەیران لە هاوڵاتی رۆژئاوای كوردستان وەرناگیرێت ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا".
فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانە و وەك هاوكارییەكە بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە لە پێناو ئەو دۆخەی كە هاتووەتە پێشەوە".