کوردستانی

دڵنیایی لە بارەی پزیشكه تووشبووەكانی سلێمانی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی لە بارەی پزیشكه تووشبووەكانی سلێمانی دەدرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە مەودا میدیا هەواڵێكی بڵاوكردەوە لە بارەی تووشبوونی 11 پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە سلێمانی، سەرپەرشتیاری ئەو نەخۆشخانەیە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

شاخەوان خواكەرەم، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا راگەیاند "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووشبوونی 11 پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین ئێستا تەندروستیان باشە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو پزیشك و كارمەندانە بەردەوامن لە خزمەتكردنی نەخۆشەكان و كێشەی تەندروستییان نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان