کوردستانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی تر لە شاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی 94ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن".
بەوەش ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 285 کەس بەرزبووەتەوەو زیاتر کە 100 کەسیش چاکبوونەتەوە.