کوردستانی

كوشتنى برا به‌ ده‌ستى برا روو له‌ زیادبوونه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوشتنى برا به‌ ده‌ستى برا روو له‌ زیادبوونه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، كوشتنى برا به‌ ده‌ستى برا له‌ناو شار روو له‌ زیادبوون كردووه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ وه‌ره‌سه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "حاڵەتەکانی کوشتنی برا بەدەستی برا لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادی کردووە، زۆرترین ھۆکارەکانیش کێشەی میرات‌ و وەرەسەیە".

وتیشی "بەپێی ئەو حاڵەتانەی لەبەرێوەبەرایەتیەکەیان تۆمارکراوە کوشتنی برا بەدەستی برا لە قەزا و ناحیەکاندا زیاتر بەھۆی زەوی کشتوکاڵی ‌و موڵکەوەیە، بەڵام لەشارەکاندا بەھۆی کێشەی وەرەسەی خانوو دوکان‌ و موڵکەوە بووە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو له‌ سلێمانى و ده‌وروبه‌رى چه‌ند حاڵه‌تێكى هاوشێوه‌ تۆماركراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan