عیراقی
کاندیدەکان رکابەری دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند زۆربەی کوتلە بەهێزەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانین بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق وەربگرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە بەهێزترین کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەهێزترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق (محەمەد شیاع سودانی)یە و (مستەفا کازمی)یە، هەروەها چەند کاندیدێکی دیکەش بوونیان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "زۆربەی کوتلە بەهێزەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانین، بەڵام بەشێک لە کوتلەکان و خۆپیشاندەران بە محەمەد شیاع رازی نابن".
سەبارەت بە هۆکاری رازی نەبوونی بەشێک لە کوتلەکان و خۆپیشاندەران بە محەمەد شیاع سودانی شیروان میرزا وتی "هۆکاری ئەوەی کە سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق قبوڵ نەکرێت ئەوەیە کە لە دوای ساڵی 2003وە بەرپرس بووە و دەسەڵاتی هەبووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2019 کۆتا وادەیە کە بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری عیراق کەسێک رابسپێرێت بۆ ئەوەی حکومەت پێکبهێنیت، تاوەکو ئێستاش ناوی چوار کاندید دراوە بە سەرۆک کۆمار ئەوانیش "محەمەد شیاع سودانی و مستەفا کازمی و ئەسعەد عێدانی و حاکم رائع جوحی کە کاندیدی خۆپیشاندەرانە".