ئابووری
به هه‌وڵى فراكسیۆنى یه‌كێتى له عیراق زیاتر له 500 كارگه سوودمه‌ند ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌ڵێت "به هه‌وڵى به‌نده له‌گه‌ڵ روێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌روازه سنوورییه‌كان و نوێنه‌رى زاڵگه‌كان، زیاتر له 500 كارگه‌ى ناوخۆى هه‌رێم سوود ده‌بن له كردنه‌وه‌ى زاڵگه‌ى كفرى و چاره‌سه‌ربوونى گرفتى رێگه‌نه‌دان به گواستنه‌وه‌ى باره‌كان له‌و زاڵگه‌یه‌وه".
سروه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى زاڵگه‌ى كفرى به رووى سه‌رجه‌م باره‌كانى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ئه‌و بارانه‌ى له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه بۆ كه‌ركوك و صڵاحه‌دین ده‌نێردرا، به هه‌وڵى به‌نده له‌گه‌ڵ روێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانى، و ده‌روازه سنوورییه‌كان و نوێنه‌رى زاڵگه‌كان، كرایه‌وه".
وتیشى "له ئه‌نجامى ئه‌و كاره‌ش زیاتر له 500 كارگه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه جیاوازه‌كان له ده‌به‌ندیخان، كه‌لار و كفرى سوودمه‌ند ده‌بن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتیشه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئێستا ئه‌و بارهه‌ڵگرانه له كاتى گواستنه‌وه‌ى باره‌كانیاندا گومركیان لێوه‌رناگیرێت و ته‌نها مۆر له پسووله‌كه‌یان ده‌درێت و ده‌توانن تێپه‌ڕن، وه ئه‌وانه‌ى په‌روێزخانیش رێگه‌یان پێده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ى گومركیان كردبێت".
پ ح ع