ئابووری
پێدانى كاره‌باى نیشتمانى زیادیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به هاوڵاتییان زیادیكردووه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لەڕووی تەکنیکی و ئیدارەدانەوە هیچ کێشەیەکمان بۆ دابینکردنی کارەبا نییە، بەڵام لە وەرزە گەرم و ساردەکاندا کارەبا کەمدەبێتەوە، ئەویش بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتییان و زۆر بەکارهێنانی کارەباوەیە".
وتیشى "له‌م كاته‌دا كه فێنكى كردووه، كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى زیادیكردووه و رۆژانە 17-18 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتییان".
باسى له‌وه‌شكرد "له مانگى داهاتووه‌وه پێدانى كاره‌با به هاوڵاتییان زیاتر ده‌بێت".
ع