ئابووری

مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌كان هاوتاده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌كان هاوتاده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان هاوتاى به‌غدا بكرێت.

سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌كان به‌ مه‌ود میدیاى راگه‌یاند "یاداشتێكمان ئاراسته‌ى نوێنه‌ره‌ كورده‌كانى به‌غدا له‌ سلێمانى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان هاوتابكرێت".

وتیشى "هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ و گه‌شبینین بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌ هاوتاى به‌غدا بكرێت و رزگارمان بێت له‌و دۆخه‌ خراپه‌ى ئێستا".

باسى له‌وه‌شكرد "مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كى كه‌م ده‌درێته‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌كان، به‌شى هیچ ناكات، ئه‌گه‌ر هاوتاى به‌غدا بكرێت كه‌مێك باشتره‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان