ئابووری

سبه‌ى له‌ سلێمانى پاره‌ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى له‌ سلێمانى پاره‌ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سلێمانى چاره‌سه‌ر كراوه‌ و سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت.

نه‌وزدا شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرفتێكى ته‌كنیكى له‌ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سلێمانى هه‌بوو".

وتیشى "هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌بوو، چاره‌سه‌ركراوه‌ و سبه‌ینێ ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران به‌پێى ژماره‌ى پسوڵه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پاره‌ى جوتیارانى سلێمانى نزیكه‌ى 70 ملیاره‌و به‌شێكى تریشى هێشتا ماوه‌ له‌ به‌غداوه‌ بگات بۆ هه‌موو جوتیارانى هه‌رێم".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان