عیراقی
ڤیزەی ئەم وڵاتە لەگەڵ عیراق هەڵگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە 1ی ئەیلوولەوە ڤیزەی تورکیا بۆ کەسانێکی دیاریکراو هەڵگیرا، رێککەوتننامەی هەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان عیراق و ئیندۆنیزیاش واژۆ کرا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویکردەوە "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و رێتنۆ مارسوودی، وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ لێخۆشبوون و پێدانی ڤیزە بۆ خاوهن پاسپۆرتی دیپلۆماسی".
ئاماژە بەوەکراوە "ئامانجی رێککەوتنەکە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و پەرەپێدانی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاته".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا، باسیان لە رێگاکانی ئاسانکاریی بۆ هاوڵاتییانی عیراق و ئیندۆنیزیا بۆ هاتوچۆی هەردوو وڵات کردووە".