ئابووری

عیراق تەواوی مووچەی ئابی هەرێم خەرج دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق تەواوی مووچەی ئابی هەرێم خەرج دەکات

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق، بڕیاریدا بە خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی ھەرێم و بڕیارە لە دوو رۆژی داھاتوودا پارەکە بنێدرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی 243 ملیار دیناری دیکە وەکو تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب رەوانەی ھەرێم دەکرێت".

بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب، وەزارەتی دارایی ھەرێم، بڕی  998 ملیار دیناری پێویستە و لەئێستادا 755 ملیار دیناری لەبەردەستە، بەوپێیە بڕی 243 ملیار دینار کورتھێنان ھەیە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان