ئابووری

راویّژكارى سودانى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار ئاشكرا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


راویّژكارى سودانى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار ئاشكرا ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ قسه‌ى ناڕاستى مافیاكان و بازرگانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راویّژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ دوو رۆژى رابردوو به‌هۆى قسه‌ى ناڕاستى بازرگان و مافیاكانى دۆلاره‌".

وتیشى "هیچ گرفتێك له‌ ئارا نییه‌ و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى كاتییه‌، حكومه‌تى عیراق و بانكى ناوه‌ندیی عیراق به‌رده‌وامن له‌ پاڵپشتى دۆلار به‌ نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، نرخى 100 دۆلار بۆ 11 هه‌زار و 500 دینار به‌رزبووه‌وه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان