ئابووری

ژماره‌یه‌ك مامۆستا مامه‌ڵه‌ى گرێبه‌ستبوونیان بۆ ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك مامۆستا مامه‌ڵه‌ى گرێبه‌ستبوونیان بۆ ناكرێت

مه‌ودا میدیا-

ژماره‌یه‌ك له‌و مامۆستایانه‌ى وانه‌بێژ كه‌ ده‌كرێن به‌ گرێبه‌ست، لاده‌برێن و مامه‌ڵه‌ى گرێبه‌ستبوونیان بۆ ناكرێت، نوێنه‌رێكى مامۆستایانى گرێبه‌ستیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و مامۆستایانه‌ پێشتر له‌ دامه‌زراوه‌ى تر دامه‌رزاون و ئێستا ده‌بێت خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ كامیان هه‌ڵده‌بژێرن".

دواى بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست، ژماره‌یه‌كیان مامه‌ڵه‌ى گرێبه‌ستبوونیان بۆ ناكرێت و عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌و مامۆسایه‌، وتى "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وانه‌بێژان تێیاندا هه‌بووه‌ پێشتر له‌ دامه‌زراوه‌ى تر به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون و بایۆمه‌تریان بۆ كراوه‌، ئێستا بایۆمه‌تریی نوێیان بۆ ناكرێت و ده‌بێت خۆى یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت".

وتیشى "بێگومان ئه‌وانه‌ چونكه‌ به‌ شێوه‌ى هه‌میشیه‌یی دامه‌زراون گرێبه‌سته‌كه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ئێمه‌ش داوامان كردووه‌، ئه‌و مامۆستایانه‌ى لابراون و بڕیاره‌ له‌ كاتى پێویست دایانبمه‌زرێنن، بیانخه‌نه‌ شوێنى ئه‌م مۆمۆستایانه‌ى تر".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "مامۆستایانى لادراو ژماره‌یان زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كه‌سه‌ و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش پێىوتوون، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن و پێشینه‌ بۆ ئه‌وانه‌، ته‌نانه‌ت دواى دامه‌زراندنى ئه‌م مۆمستایانه‌ به‌ گرێیه‌ست هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك پێویستى به‌ وانه‌بێژ هه‌بێت، ئه‌وانه‌ى لادراوه‌كن داده‌نێن و وانه‌بێژى نوێ و ده‌رچووى نوێ دانامه‌زرێنن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان