ئابووری

مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر مووچه‌ ته‌واوى عیراق و هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر مووچه‌ ته‌واوى عیراق و هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

مه‌ترسى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران له‌ مانگه‌كانى كۆتایی ساڵ، جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ عیراقیش له‌ ئارادایه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ كه‌مى سیوله‌ له‌ بانكه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

سروه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئاسایی مانگانه‌ پاره‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ بانكه‌كاندا دابین ده‌كرێت و له‌ پێشدا عیراق مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى خۆى دابه‌شده‌كات، پاشان له‌ هه‌رێم مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "ئێستا به‌شێوه‌ى گشتى له‌ بانكه‌كانى عیراقدا كێشه‌ى پاره‌ى سیوله‌ى هه‌یه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ كۆتایی ساڵ ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌رى تووشبوونى عیراق به‌و كێشه‌یه‌ زیاتر ده‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌ك په‌رله‌مانتارێك پێشبینى ده‌كه‌ن له‌ مانگه‌كانى كۆتایی ساڵدا گرفتى دواكه‌وتن له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ هه‌موو عیراق دروستببێت و بێگومان هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عیراق، ئه‌وه‌شى وت"له‌ ئێستاوه‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدایه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پرسى مووچه‌ بۆ شه‌مساڵ زامنكراوه‌، ئه‌و گرفته‌ى دێته‌ پێش مه‌ترسى له‌سه‌ر فه‌وتانى مووچه‌ نابێت، به‌ڵام ده‌كرێت دابه‌شكردنه‌كه‌ى دوابكه‌وێت له‌ واده‌ی خۆیدا".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان