کوردستانی
خواردنگەیەكی بەناوبانگی سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی یەکی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی فەلافلیۆی خواردنی خێرای له سلێمانی داخست.
ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی خۆپارێزی و جێبەجێنەکردنی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، لیژنەکە دوکانی خواردەمەنی خێرای فهلافیلۆ له گهڕهكی بهختیاری شاری سلێمانی داخست".
وتیشی "لەکاتی سەردانی لیژنەکە کارمەند و کرێکارەکانی خواردهمهنی خێرایی فهلافیلۆ دەستکێش، دەمامک، کڵاویان بەکارنەهێناوە و سەرپێچییان لە بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کردوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە " بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی خێرای فهلافیلۆ دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە".