ئابووری
مانگى داهاتوو مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك زیاد ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگى داهاتوو مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان زیاد ده‌بن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق بڕیاریداوه له به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان ماش زیاد بكات".
وتیشى "بڕیاره‌كه ده‌رچووه و كۆتاییه، بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت فریا ناكه‌وین ئه‌و مادده‌یه دابه‌ش بكه‌ین چونكه تا ئێستا بۆمان نه‌هاتووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى هه‌شت، مانگانه یان ماش و نیسك دابه‌ش ده‌كرێت، یان ماش و له‌تكه نۆك".