ئابووری

كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانكى هه‌شت ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانكى هه‌شت ئاشكرا كرا

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ دابەشكردنی مووچەی مانگی هه‌شت، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای ده‌كات "بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوكاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵییەوە، دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە".
 
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌ێمى كوردستان ده‌ڵێت "لەچەند رۆژی رابردوودا شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی، سەردانی بەغدادی پایتەختیان كرد و لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری و بودجەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا".

راشیگه‌یاندووه‌ "لەبارەی چەند تەوەرێكی تایبەت بە كێشەكانی لیستی مووچە و راگرتنی تەمویلی مووچە، لەسەر چەند خاڵێك گەیشتنە لێكتێگەیشتن و رێككەوتن كە گرنگترینیان ئەمانەن:

1- شاندی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەشکرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دواین جار داوای کردبوو. 

2- بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتھێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروستبووە کە بڕەکەی ( 243،000،000،000 ) دوو سەد و چل و سێ ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب راگیرابوون، ھەروەک بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە.

3- چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا دەست بەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا وردبینی لە لیستەکاندا دەستیپێکردووە. 

4- کێشەکانی تایبەت بە دووبارە بوونەوەی کۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە بەشی زۆری چارەسەر کرا کەھەمووی کێشەی ھونەری بوون، وە ھەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان لەیەک چووە یان کۆدیان دووبارە بووە، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ کراوە و چارەسەرکراون، بۆ ئەوانەشی کە تا ئێستا بایۆمەترییان نییە، تا ( 2024/12/31 ) مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆتۆمارکردن. 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان