ئابووری
قهرزی خانووبهره به هاوڵاتییان دهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بانکی رافیدەین، له بڕیارێكیدا بڕی 150 ملیۆن دینار، بە قیستی 15 ساڵ دهداته فەرمانبەران، هاوڵاتییان و خانەنشینان، ئهوهش وهك قەرزی خانووبەرە.
ئەمڕۆ شەممە 28ى ئهیلوولى 2024، بانکی رافیدەینی عیراقی، پێدانى سێ جۆری قەرز به فەرمانبەران، هاوڵاتییان و خانەنشینان راگهیاند و ئاماژهى بهوهشكردووه "رێژەی سوودی قهرزهكه دەگاتە 6٪ و بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگرێتەوە".
بانكهكه شێوازى قهرزهكهى ئاكرا كردووه و رایگهیاندووه "لە (50) ملیۆن دینارەوە تاوهكو (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک، لە (15) ملیۆن دینارەوە تاوهكو (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە، لە (50) ملیۆن دینارەوە تاوهكو (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە (5) ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات".
راشیگهیاندووه "قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی رافیدەین بە بانکیکراوە، پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک بیمە پێشکەشبکەن".
روونیشیكراوهتهوه "هاوڵاتییان دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەڵام بەو مەرجەی فەرمانبەرێک كه مووچەکەی لە بانکی رافیدەین بەبانکیکراوە ببێتە کەفیل و تاپۆیەکی خانووش وەک بیمە دابنێت، هاوكات خانەنشینانیش بە پێشکەشکردنی کەفیل و تاپۆی خانوو دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن".
پ ح ع