ئابووری
زانیاریی نوێ لە بارهی پێدانی پارە و قەرز بۆ ئەم جۆرە کەسانە بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای چەند ساڵ لە راگرتنی پرۆژەی پێدانی پارە و قەرزی بچووک بە کەسانی خاوەن بیرۆکەی کار و پرۆژە، بەڕێوەبەری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت "لە پلانیاندا ھەیە و لە داھاتوودا دەستپێدەکەنەوە".
دوای ئەوەی بەھۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی، چەندین پرۆژە وەستا و لە ناویانیشدا پرۆژە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت پرۆژەی پێدانی قەرز و پێشینە بۆ کەسانی خاوەن پرۆژە، لەئێستادا چالاکییە داراییەکان لە لایەن حکومەتەوە ناوە ناوە بەدی دەکرێت، ھەندێکیان لە چوارچێوەی وەزارەری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییدایە و بەشێک لە ھاوڵاتییانیش لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی پرۆژەی قەرز و پێشینەن.
لەوبارەیەوە، بێستون شەھید جەبار، بەڕێوەبەری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێستادا جگە لە پرۆژەی گەشانەوە، پرۆژەی پێدانی پارە و قەرزی بچووک بەو کەسانەی بیانەوێت دەست بە پرۆژەیەکی نوێ بکەن لە ئارادا نییە".
لەبارەی ئەوەی پلانیان ھەیە لە داھاتوودا دەستپێبکەن، بێستون شەھید جەبار، دڵنیایی دا و وتی "بەدڵنیاییەوە لە پلانیاندا ھەیە و لە داھاتوودا کاری لە سەر دەکەن".
پ ح ع