کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای هاوكاری بەپەلە لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای هاوكاری بەپەلە لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات
مەودا میدیا-

حەوتی نیسانی هەموو ساڵێك، لە لایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەڕۆژی جیهانی تەندروستی ناسێندراوە، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان و جیهان ئەو یادەیە دەكاتەوە بە قۆناغێكی هەستیار و پڕ لە مەترسیدا تێدەپەڕێت، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید19)، وەزارەتی تەندروستیش داوای هاوكاری لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و بەدوربوونیان لەو نەخۆشییە، بەردەوام جەخت لە خۆپارێزی دەكات و داواش لە هاووڵاتیان دەكات باپەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانبن".

 هەروەها " روونە رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەی ئەم رۆژەی بەوەكردووە كە بریتییە لە تەندروستبوون و پێگەیشتن و كامڵبوونی جەستە و هزر و ئابووری و لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، نەک تەنها دوور بوون بێت لە نەخۆشی و پەککەوتەیی  ئەمەش ئاماژەیەكی روونە كە پێناسەی رێكخراوەكە تەنیا ئاماژەدان نییە بە دوور بوون لە نەخۆشی و پەککەوتەیی كە بەمەش مانای تەندروستی تەواو نادات بە تاكەكان".

باسی لەوەشكردووە "داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بە تایبەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكەین كە دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان درێژبكەن بۆئەوەی ئەم قۆناغە سەختە تێبپەڕێنین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان