ئابووری

سبه‌ى كارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى كارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌و به‌شه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كاراده‌بێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن هه‌ژمارى من بگۆڕن بۆ یه‌كێك له‌ بانكه‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى عیراق.

دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بڵاویكرده‌وه‌ "ئاگادارتان دەکەین سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌، کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی لە وەزارەتی دارایی عیراق چۆنیەتی سکاڵا تۆمارکردنی ئەلکترۆنی ئەوبەڕێزانە رادەگەیەنین کە لەژێر فشاردا کارتی "هەژماری من" یان پێپڕکراوەتەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەگەڵ بڵاوکردنەوەی رێنمایی و لینکی وەزارەت و دەقی یاسای سکاڵاکە، کەڕاستەوخۆو بەبێ ئاشکراکردنی کەسی سکاڵاکار دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارای عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan