کوردستانی

پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر دواین پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و پرسی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ و ئاماده‌سازی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ هاوشان له‌گه‌ل تیمه‌كانی تری به‌ره‌نگاری ڤایڕۆسی كۆڕۆنا  له‌هه‌رێمی کوردستام کرا.

 ئه‌مڕۆ 7ی نیسانی 2020  له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند "وێڕای كاریگه‌ری‌ و زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا، كاریگه‌ری و ده‌رهاوێشته‌ی نه‌رێنی زۆری به‌سه‌ر ئابووری جیهاندا كێشاوه‌، دیاره‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نیه‌ له‌و زیانانه‌ و له‌مڕۆوه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ، كه‌ ئه‌و كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر دۆخ و ژیانی پێشمه‌رگه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌".

ئه‌م وتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و مسته‌فا چاوه‌ڕش، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و فه‌رمانده‌ باڵاكانی وه‌زاره‌ت و هه‌ردوولا ئاماده‌یبوون، تیایدا به‌وردی گفتوگۆكرا له‌سه‌رئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌. هه‌روه‌ك تاوتوێی پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان كرا، وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی زیاتر به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دانانی ستراتیژو به‌رنامه‌ی نوێ بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌، هاوكات تاوتوێی كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ر و لیواكان و شێوازی هاتن وچون و مانه‌وه‌یان خرایه‌ به‌رباس.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان