کوردستانی

له‌ سلێمانى بایكۆتى ده‌وام راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى بایكۆتى ده‌وام راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ فه‌رمانبه‌ران و پزیشك و كارمه‌ندانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ به‌ مه‌ودا میدیا دراون "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان، بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن و تا وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان ناچنه‌وه‌ ده‌وام".

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، به‌شێكى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌".

زیاتر له‌ دوو مانگه‌ مووچه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شنه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپى له‌سه‌ر دۆخى دارایی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران دروستكردووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan