کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ عومرەکارانی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ عومرەکارانی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەکارانی کوردستانی  گەراندووەتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای ئەوەی بەبریاری  عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی 1700 ھاوڵاتی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بریارێکدا وڵاتی عەرەبستان سعودیە پارەی ھەموو ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کەبۆ ھەر عومرەکارێک بری 210$ دۆلاری ئەمەریکی بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا ئەو ھاوڵاتییانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون پارەیان دابووە کۆمپانیاکان بەڵام گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و  پارەکانیان وەربگرنەوە".
Qaiwan
Qaiwan