ئابووری

ئه‌نجامى دادگاكه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مووچه‌ فه‌وتاوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجامى دادگاكه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مووچه‌ فه‌وتاوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سكاڵاكانى ده‌سته‌ى داكۆكیكار له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى له‌ دادگاى واشنتن له‌ ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كه‌ى نزیكبووه‌ته‌وه‌ و راگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مه‌ریكاشى هێناوه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى پێشووتردا ئه‌ندامێكى ده‌سته‌كه‌ بۆ مه‌ودا میدیا ئاشكرایكرد، رۆژى 2ى ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاى واشنتن له‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ سكاڵاكانیان و گێرانه‌وه‌ى مافه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌و پێیه‌ بێت، ئه‌مڕۆ دادگاكه‌ دانشتنه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌نجامى سكاڵاكان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌شكێته‌وه‌ و مووچه‌ فه‌وتاوه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاخوود نا.

له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونى دانشتنه‌كه‌ى دادگاش، دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكیكار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دانشتنه‌كه‌ كاتژمێر 2:30 ى پاشش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واتا ده‌كاته‌ كاتژمێر 11:00ى ئه‌مشه‌وى هه‌رێمى كوردستان و له‌ به‌ر دره‌نگ وه‌ختى كاته‌كه‌ى، سبه‌ینێ ئه‌نجامى دادگاییه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نن و بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌".

وتیشى "بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ك، هه‌ر له‌ سه‌ر سكاڵاكانى ئه‌وان ته‌له‌فزیۆنى ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكى وردى بلاوكردووه‌ته‌وه‌ و سكاڵاكانیانى له‌ دادگاكه‌ وه‌رگرتووه‌ و خستوویه‌تییه‌ڕوو".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان