کوردستانی

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای خێزانێکی 16 کەسی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای خێزانێکی 16 کەسی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی دوێنی دوو حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەڕەکی هەدرێنی قەزای سۆران تۆمارکران بڕیار درا بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ کەسە نزیکەکانی ئەو دووکەسە کە ژمارەیان 16کەس بوون ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو.

جەودا مەهدی، تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ئەو 16 کەسە دەرچووە کە کەسی نزیکی دوو تووشبووەکەی دوێنی گەڕەکی هەندرێنی قەزای سۆران بوون خۆشبەختانە ئەنجامەکانیان نەگێتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆش لە گەڕەکی هەندرێنی قەزای سۆران 85 پشکنینی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کراوە".

لەبارەی گوندی سنخەیلان لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران کە دوێنی سێ حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا لەبەر ئەو هۆکارەش کەرەنتینەکرا جەودا مەهدی وتی "ئەمڕۆ لەو گوندە پشکنین بۆ 50 کەس ئەنجامدراوە و چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامەکەی دەکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان