گشتی

شێوازى ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانى حه‌ج ده‌گۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازى ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانى حه‌ج ده‌گۆڕدرێت

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ ناونوسینى ئه‌نجامدانى حه‌جى ساڵى 2026، به‌شێوه‌یه‌كى نوێ و دیجیتاڵى ئه‌نجام ده‌درێت و پێویست ناكات هاوڵاتیى بڕوات لە نووسینگەکانی حەج و عەمرە سەرە بگرێت و بە دەستی ناوبنووسێت".

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "نانووسین بۆ ئه‌نجامدانى حەجی ساڵی 2026، بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان بەھەماھەنگی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاریان لەسەر بەرنامەیەک کردووە وەک سیستمی بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەی حەج و عەمرە کە له‌ رێگەی ئۆنلاینەوە ناونووسین تۆمار دەکرێت".

وتیشى "به‌رنامه‌كه‌ کۆمەڵێک تایبەتمەندی و ئاسانکاری تێدایە بۆ ھاوڵاتییان و ھەر ھاوڵاتییەک دەتوانێت لە ماڵەوە ناوی خۆی تۆمار بکات و ناوی بچێتە تیروپشکەوە، ئیتر پێویست ناکات ھاوڵاتیی بڕوات لە نووسینگەکانی حەج و عەمرە سەرە بگرێت و بە دەستی ناوبنووسێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هێشتا بڕیاره‌كه‌ نه‌چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ ككه‌ پاره‌ وه‌رده‌گیرێت یان نا".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan