کوردستانی

داعش هێرشی کرد و دوو پێشمەرگە شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی کرد و دوو پێشمەرگە شەهیدبوون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

رائید ئارام نوری، لە لیوای 5ی پیادەی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکمان لە کوڵەجۆ بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی لیوای 5ی شارەزوور لە کوڵەجۆ شەهیدبوون بە ناوەکانی (سورکێو و ئیسماعیل)".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا گولـلە هاوەنێکیان ئاراستەی کوڵەجۆ کردووە و دواتر تەقیان کردووە و تاوەکو ئێستاش دەنگی تەقە هەر دەبیسترێت، هەروەها ژمارەی ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردووە نادیارە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان