کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: هێرشەكەی داعش كەمتەرخەمی هێزە عيراقییەكانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: هێرشەكەی داعش كەمتەرخەمی هێزە عيراقییەكانە
مەودا میدیا-

قوباد تاڵەبانی لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردووی چەكدارانی داعش بۆ ناحییەی كوڵەجۆ دەڵێت، چەندین جارە تیرۆریستانی داعش بۆشایی ئەمنی نێوان سنوورەکانی هەرێم و هێزە عيراقییەکان دەقۆزنەوە بۆ هێرش کردنەسەر هێزەکانی پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ساڵی رابردوو دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی سنووری گەرمیان کرد و تا رادەیەکی باش کەموکوڕییەکان بە تایبەت لەرووی جبەخانەوە چارەسەرکران، بەڵام هێشتا ناو بەناو پەلاماری هێزەکانمان دەدرێت، دواهەمینیان هێرشەکەی شەوی رابردووبوو کە سەرەڕای ئەوەی هێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لە ناحیەی کوڵەجۆ پەلامارەکەی تیرۆرستانیان تێکشکاند، بەڵام بە داخەوە دوو پێشمەرگەی ئازا شەهیدبوون".

باسی لەوەشكردووە "ئێمە لە حکومەتی هەرێم هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی عيراق چڕتر دەکەینەوە بۆ نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنییە و کۆتاییهێنان بە جموجۆڵی تیرۆریستان".

دەشڵێت "سڵاو لە گیانی پاکی دوو شەهیدی تازەی گەلەکەمان و داواکارم لە خوای گەورە سەبووری خێزان و کەسوکاریان بدات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان