گێتی
خامنەیی له بارهى كوژرانى سنوار پهیامێك بڵاودهكاتهوه "ئاماژهیهك دهنێرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرانى یهحیا سنوار به ئازار بهخش ناو دهبات و راشیدهگهیهنێت "بە کوشتنی سنوار بەرەی موقاوەمە ناوەستێت، حەماس زیندووە و به زیندوویش دەمێنێتەوە".
لە راگهیهندراوێكدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سهبارهت به کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگهیاندووه "پاڵەوان و موجاهید، سەرکردە یەحیا سنوار چووە ریزی هاوڕێ شەهیدەکانی، یەحیا سنوار لە دژی دووژمنی نادادپەروەر و شەڕانگێز پۆڵا ئاسا وەستا".
راشیگهیاندووه "لەدەستدانی یەحیا سنوار بۆ بەرەی موقاوەمە بە ئازارە، بەڵام ئەو بەرەیە بە شەهید بوونی سەرکردەکانی وەکو شێخ ئەحمەد یاسین، فەتحی شەقاقی، رەنتیسی و ئیسماعیل هەنییە نەوەستا و ئێستاش بە شەهیدبوونی سنوار بچووکترین وەستان بەخۆیەوە نابینێت. حەماس زیندووە و هەر زیندوو دەمێنێتەوە".
ئهمه له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشەممە 17ى تشرینى یهكهمى 2024، سوپای ئیسرائیل رایگهیاند، یەحیا سنواریان كوشتووه و دوێنێ هەینیش، بزووتنەوەی حەماس کوژرانهكهی پشتڕاسكردهوه.
دەقی پەیامەکەی عەلی خامنەیی:
"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،
جەماوەرە موسڵمانە ئازیزەکان، گەنجە بەغیرەتەکانی ناوچەکە
پاڵەوان و موجاهید، سەرکردە یەحیا سنوار چووە ریزی هاوڕێیە شەهیدەکانی. یەحیا سنوار لە دژی دووژمنی نادادپەروەر و شەڕانگێز پۆڵا ئاسا وەستا، بە هێز و داناییەوە مامەڵەی لەگەڵ دووژمنکرد. بۆ کەسێکی وەکو یەحیا سنوار، کە هەموو ژیانی لە بەرانگاربوونەوەی دووژمنی ستەمکاردا تەرخانکرد، جگە لە شەهید بوون شایستەی هیچ چارەنووسێکی دیکە نەبوو. لەدەستدانی یەحیا سنوار بۆ بەرەی موقاوەمە بە ئازارە، بەڵام ئەو بەرەیە بە شەهید بوونی سەرکردەکانی وەکو شێخ ئەحمەد یاسین، فەتحی شەقاقی، رەنتیسی و ئیسماعیل هەنییە نەوەستا و ئێستاش بە شەهیدبوونی سنوار بچووکترین وەستان بەخۆیەوە نابینێت. حەماس زیندووە و هەر زیندوو دەمێنێتەوە. وەک هەمیشە ئێمە لەگەڵ موجاهیدەکانی فەلەستین دەوەستین."
پ ح ع