گێتی
توركیا گه‌شته‌كانى بۆ ئێران راگرت و ئه‌گه‌رى هێرش هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ وه‌ڵامدانه‌ى ئێران، ئیسرائیل هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردووه و به‌رپرسانى ئێرانیش زوو باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكات وه‌ڵامى توندیان ده‌بێت، توركیاش گه‌شته‌كانى بۆ ئێران راگرت.
میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه "هێڵی فەرمی فڕۆكەوانی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی پێگاسۆسی توركیا، سەرجەم گەشتەكانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ توركیا هەڵوەشاندەوە".
هەردوو كۆمپانیاكە تا یەكی تشرینی دووەم هیچ بلیتێكی گەشتكردن بەرەو ئێران نافرۆشن، چونكە سەرجەم گەشتەكانیان تا كۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندووەتەوە.
پێشتریش هەردوو كۆمپانیای فڕۆكەوانی توركیا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، تەواو گەشتەكانیان بۆ ئێران، لوبنان و ژمارەیەك وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگرتبوو.
میدیاكان باس لەوە دەكەن سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ وەڵامدانەوە و هێرشكردنە سەر ئێرانی تەواو كردووە.
ع