کوردستانی
ناحیەی بازیان کەرەنتینە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت "لە ئێستادا ناحیەی بازیان کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ جموجۆڵێکی تێدا نییە بۆ ناوەوە و دەرەوە".
ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای تۆمارکردنی ئەو دوو حاڵەتە لە ناحیەی بازیان ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی ناحیەکە کۆبووینەوە بڕیارماندا بە داخستنی سەرجەم ئەو رێگایانەی دێنە ناوبازیانەوە بە رێگا سەرەکی و لاوەکییەکانیشەوە ئەمەش وەک توندوتۆڵکردنەوەی رەوشەکەیە، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمە جۆرێکی لە کەرەنتینەکردن بەس کەرەنتینەیەکی تەواوەتی نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ناحیەی بازیان کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ جموجۆڵێکی تێدا نییە بۆ ناوەوە و دەرەوە، هەروەها داواسمان لە گوندەکانی چواردەوەرمان کردووە بەهێچ شێوازێک سەردانی سەنتەری ناحیەی بازیان نەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ رێگە بەو هاوڵاتییانە دراوە بچنە سەر کارەکانیان کە خەریکی کشتوکاڵن، هەروەها کارگە پیشەسازییەکانیشمان ئاگادار کردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو کرێکارانە بەرنەوە بۆ سەر کارەکانیان کە دانیشتووی بازیانن".
بەڕێوبەری ناحیەی بازیان وتی "تاوەکو ئێستا دوو حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناحیەی بازیان هەیە، هەروەها نمونە لە 25 هاوڵاتی دیکە وەرگیراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆیان و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین".

https://www.facebook.com/mewdamedia/videos/336746490619462/?__xts__[0]=68.ARDIvlGj6VZCn5hrL1iDi7yKCB-SzFpeAkqB_FG6UI7D5W-koFzxPSJmEjcl9SPti-sdAjCovsyqEdcMFUW4CtIq6RE45cTeutGf22zHqlnjTbR-P8zUwvZxVyZUbe4xnIO99NfhmmVK4-YeBtCDET1yG-CdbnXFkljvPF96vphzF5zvcORUHxd3H43V_PoF0Tq9Sb9pKREfIEzveM_JMcr1kqnT5N_BcUOebQ2vqq8IRPmoaFHFa156kETKAnHkRhsidZ9MgwvrYCd3UkCMKAclvtFEYYfz-VFc7XdPbg49JCTHcIAzjKlaBpXzj_dAOMo_y3VEATH7FU6DFMHJEGQ5ek-oyy64G6A&__tn__=-R