کوردستانی
توركیا هێرشى فراوانى كرده سهر رۆژئاواى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا 32 پێگەی پەکەکە و یەپەگە وێرانكراون.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هاتووه "درەنگانی شەوی رابردوو، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانمان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان و شەڕڤانانی یەپەگە لە کوردستانی سووریا دەستپێکردووە".
باس لهوهشكراوه "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 32 ئامانج خاپوركراون و ژمارەیەک گەریلا و شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە".
ئهوهش خراوهتهڕوو "بەمەبەستی نەهێشتنی هێرشە تیرۆریستییەکان دژی جەماوەر و هێزە ئەمنییەکان بە بێلایەنکردنی پەکەکە/کەجەکە و توخمە تیرۆریستییەکانی دیکە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان، لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن لەخۆمان کە لە مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، لە 23ى تشرینی یەکەمدا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە دژی ئامانجە تیرۆریستییەکان لە باکووری عیراق و سووریا کراوە".
ع