کوردستانی

حزبێك له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تى داهاتوو هه‌ڵوێستى تووند راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێك له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تى داهاتوو هه‌ڵوێستى تووند راده‌گه‌یه‌نێت
مه‌ودا میدیا-

هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەرییه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و ئەنجامه‌كه‌ى بە ساختە ناو دەبات،له‌ باره‌ى به‌شداریكردنیشیان له‌ حكومه‌تى داهاتوو، هه‌ڵوێستیان ئاشکرا دەکه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یەکەمى 2024، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا رایگه‌یاندووه‌ "دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیارییەکان، گەشتینە ئەو راستییەی بەمەبەست و بەرنامە بۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە، یان هەژمار کراوە بۆلایەنی تر، ئەم ساختەکارییە لای ئێمە قبوڵکراو نییە و هەڵوێستی جدیمان دەبێت و سکاڵا دەکەین لە کۆمیسیۆن و دادگای فدڕاڵیی".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "رایدەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەریی، نەک لە حکومەت بەشدار نابین، بەڵکو لە راوێژو باس و خواستی ئەوە داین لە پەرلەمانێکی دیزاین کراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لە خواستی هاوڵاتییان، بەشداری نەکەین".
دەقی پەیامەکە:

 بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

جەماوەری کوردستان
حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان
ئەندام و لایەنگران و دەنگدەرانی کۆمەڵ
ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی، ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بەهەندێک گۆڕانکاری کە لە یاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لە ساختەکاری نەکرا، بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراو بوو، بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکات.
هەربۆیە لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕ نەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ، بەڵکو لە دەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمییە، جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەد دەکاتەوە.

ئێمە دەپرسین کۆمەڵ کام ستەم و کام خیانەتی کردوە تا سزابدرێت و دەنگی کەم بکات، ئەوەی ئاشکرایە لایەنەکانی دەسەڵات دەستیان بەسەر قووت و موچەی هاوڵاتی دا گرتووە، ستەم و گەندەڵیان کردووە، ئەگەرساختە نەبێت، چۆن دەنگی ئەوان زیاد دەکات و دەنگی کۆمەڵ کەم.
دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیارییەکان، گەشتینە ئەو راستییەی بەمەبەست و بەرنامە بۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە ،یان هەژمار کراوە بۆلایەنی تر، ئەم ساختەکارییە لای ئێمە قبوڵ کراو نییە و هەڵوێستی جدیمان دەبێ و سکاڵا دەکەین لە کۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی.
ڕای دەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەری، نەک لە حکومەت بەشدار نابین، بەڵکو لە ڕاوێژو باس و خواستی ئەوە داین لە پەرلەمانێکی دیزاین کراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لە خواستی هاووڵاتیان، بەشداری نەکەین.
بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین: کۆمەڵ سەربەخۆیە لەهەر هەنگاو و بڕیارێک لە داهاتوو، هەرئەم سەربەخۆییبوونەشە کە کۆمەڵ لەدەرەوەی هاوکێشەکان بێ و بەئامانج بگیرێت.
لە گەڵ لایەنەناڕازییەکانی تریش لە هەماهەنگی و وتووێژ دەبین و پشتیوان بەخودا داکۆکی لە دەنگی دزراوی هاوڵاتیان دەکەین.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
٢٤/١٠/٢٠٢٤

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان