کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە سێ کۆڵبەری کورد کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ماکۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یەکێکیان گیانی لە دەستدا و دووانەکەی دیکەش برینداربوون.
سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ماکۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یەکێکیان گیانی لە دەستدا و دووانەکەی دیکەش برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 6 نیسانی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان سەر بە قەزای ماکۆی لە پارێزگای ئورمیە دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی "بورهان جنیکانلوو" گیانی لە دەست داوە، هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون و لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ماکۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.