کوردستانی

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیاندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەشی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشکەوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە "شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریک پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، لە شارۆچكەی كوڵەجۆ لەسنووری گەرمیان، لەساتی راوەدوونان و  بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای پێنجی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی (ئیسماعیل فارس رەسول ، سووركێو حەمە رەشید ) شەهید بوون".

ئاماژە بەوەشکراوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی ڕابردووی كوڵەجۆ دەکەین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بە خەڵکی کوردستان رادەگەینین، وێڕای ناهەمواری بارودۆخی هەرێمەکەمان و خراپی دۆخەکە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، بەڵام وەک هەمیشە، هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لەئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریکردن لەخاک و خەڵکی کوردستان".

لەکۆتایشدا هاتووە "لەکاتێکدا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆرێکخستنەوەی شانە نووستووەکانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان، بەم کارە چەپەڵ و ترسنۆکانەشیان ناگەنە هیچ ئامانجێک و بە بازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەکەینەوە، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بەداعش".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان