کوردستانی

كامێراى چاودێرى له‌ناو پاسى خوێندكاران داده‌نرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كامێراى چاودێرى له‌ناو پاسى خوێندكاران داده‌نرێت

مه‌ودا میدیا-

لە شاری سلێمانی لە رێگای پڕۆژەیەكەوە كامێرای چاودێریی لەناو پاسی خوێندكاراندا دادەنرێت و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی خوێندكاران و دڵنیابوونە لە هاتوچۆكردنیان بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

دانا عوسمان، نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند "لیژنەیەك پێكهێندراوە كە كەمترین ماوە پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت و كۆنتڕۆڵی كامێراكان دەكات و بەدواداچوون دەكرێت و كاری گواستنەوەی خوێندكاران رێكدەخرێن".

هاوكات سوعاد عەلی، بەڕێوەبەری ئامادەیی شیرین لە سلێمانی رایگەیاند "دایكان و باوكان دەتوانن لە رێگای مۆبایلەكانیانەوە چاودێریی خوێندكارەكانیان بكەن و ئەوەش دوای دانانی كامێرایی چاودێریی لەناو پاسی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران".

له‌ ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین رووداوى جۆراجۆر له‌ناو خوێندكاران و پاسى خوێندكاران روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دایك و باوكان لێى نیگه‌رانبوون.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان